نەوا-
لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم، دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاند، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیاردرا بەكردنەوەی ئاسمانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەڕوی گەشتە ئاسمانیەكاندا.
راشیگەیاندوە، دوای نزیكی پێنج هەفتە لە وەستانیی، لەئێستادا هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی (هەولێرو جەلال تاڵەبانی) خەریكی ئامادەكارین بۆ رێكخستنەوەی خشتەی گەشتی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی، بڕیارە لەماوەی كەمتر لە 72 كاتژمێردا فڕۆكەخانەكان لە هەرێم ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.