قوباد تاڵەبانی: كەرتی تەندروستی هەڵەبجە باشتر دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەسەردانیاندا بۆ پارێزگای هەڵەبجەو كۆبونەوەی لەگەڵ پارێزگارو بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاكە، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و گەشتوكاڵ دەربڕیوەو داوایانكردوە پلانێك ئامادە بكەن بۆ فراوانكردن و بە نێودەوڵەتییكردنی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، چونكە دەرفەتێكی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی هەردوو كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاریی لە دەڤەرەكەدا.
 قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، هەر لە سەردانەكەیدا بڕیاریداوە بەجێبەجێكردنی بەشێكی زۆر لە داواكارییەكانی دامودەزگا ئیدارییەكانی سنورەكە بۆئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی هاوڵاتیان بكەن، هەروەها كارئاسانیی زیاتر پێشكەش بە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەكەن و كەرتی تەندروستی هەڵەبجەش باشتر دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group