ماكرۆن: پێویستە رێككەوتنەكان هێرشەكانی سەر لوبنانیش بگرێتەوە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا پێشوازیی لە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكاو ئێران كردو جەختیكردەوە، پێویستە رێككەوتنەكان هێرشەكانی سەر لوبنانیش بگرێتەوە.
ماكرۆن دۆخی لوبنانی بە هەستیارو مەترسیدار وەسفكردو وتی: دەبێت بەشێوەیەكی تەواوەتی رێز لەخاڵەكانی رێككەوتنی ئاگربەستەكە لە سەرانسەری ناوچەكە بگیرێت، راگەیاندنی ئاگربەست كارێكی باشەو بڕیارەكەی ئێرانیش بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێكی ئەرێنییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group