هەڤاڵ ئەبوبەكر: كەركوك و سلێمانی دەكەینە نمونەیەك شانازی پێوە بكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی كردو لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لێكرا.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند: سلێمانی و كەركوك بەدرێژایی مێژوی كۆن و نوێ دوانەیەكی لێكدانەبڕاو بون، پارێزگاری كەركوك و تیمەكەی زۆر هاوكارو پشتیوانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی بون لەهەمو بارودۆخێكدا.
راشیگەیاند: بەدرێژایی مێژو كەركوك و سلێمانی پەیوەندییەكی باشیان هەبوەو پارێزگاری شارەكەش هەمیشە سەرقاڵی دروستكردنی پردە لەنێوان خۆیان و شارەكانی دیكەدا بەتایبەت شاری سلێمانی، ئەمڕۆش دوپاتكرایەوە كە وەك هەمیشە كەركوك و سلێمانی دەكەنە نمونەیەك شانازی پێوە بكرێت و كاری هاوبەشیشیان پێكەوە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group