وەزارەتی پەروەردە: رۆژانی شەممە بە رۆژی تاقیكردنەوە ئەژمار دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ساڵنامەی خوێندنی هەمواركراوی تاقیكردنەوەكانی بۆ پۆلەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی و پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بڵاوكردەوە.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەی نیشتمانی 9ی بنەڕەتی لە 14/5 دەستپێدەكات تا 25/5 بەردەوام دەبێت، هەروەها تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەمو بەشەكانیەوە لە 14/6 دەستپێدەكات  تا 8/7 بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو قوتابخانانەی تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزیان تەواو نەكردوە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام دەدەن، هەروەها رۆژانی شەممە بە رۆژی تاقیكردنەوە ئەژمار دەكرێت، سەبارەت بە پۆلە ناكۆتاكانیش دواتر رێكەوتی تاقیكردنەوەكانیان لەلایەن وەزارەتەوە دیاری دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group