روسیا ئامادەیی دەربڕی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران وەربگرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆشكی كرملین رایگەیاند روسیا ئامادەیە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاشتی لە داهاتودا لەگەڵ ئەمریكا وەربگرێت، دانوستانە شكستخواردوەكانی نێوان ئێران و ئەمریكاش ئابوری جیهانیی خستوەتە ناو گێژاوەوە.
دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كرێملین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئەم پێشنیازە ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا لە وتوێژەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو دەوڵەتانی ناوچەكەدا پێشكەشی كردوە، پێسكۆڤ رەخنەشی لە هەڕەشەی ترەمپ بۆ گەمارۆدانی گەروی هورمز گرتوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕە نێودەوڵەتییەكان دروستدەكات.
جێی ئاماژەیە روسیا كە خاوەنی گەورەترین كۆگای چەكی ئەتۆمییە لە جیهاندا، چەندینجار پێشنیاریكردوە كە لە چوارچێوەی هەر رێككەوتنێكی ئاشتیدا یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ لای خۆی بگوازێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group