راگەیاندنەكانی ئێران: تاران گەڕێكی دیكەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام نادات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی فارس لەزاری سەرچاوەكانیانەوە بڵاویكردوەتەوە، شاندی ئەمریكا لەمیانی دانوستانەكاندا لە ئیسلامئاباد بەدوای بیانویەكدا گەڕاوە بۆئەوەی مێزی گفتوگۆ بەجێبهێڵێت و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیدارەی ئەمریكا ئامادە نییە مەرج و داواكارییەكانی كەمبكاتەوە.
سەرچاوەكان باسیانلەوەشكردوە كە ‌لەمیانی دانوستانەكاندا داوای هەندێ دەستكەوتكراوە كە ئەمریكا نەیتوانیوە لەڕووی سەربازییەوە لە ماوەی جەنگدا بەدەستیبهێنێت.
بەوتەی سەرچاوەكان تاران پلانی نییە‌ گەڕێكی دیكەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group