با هه‌موتان بزانن چی رویداوه!
رێبوار كەریم مەحمود
12/11/2020
به‌شێكی زۆر كه‌م له‌راستییه‌كان:
_ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌مو فراكسیۆنه كوردییه‌كان به‌یه‌كه‌وه، شه‌ڕمان بۆ پچڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد. به‌ڵام به‌هۆی بێ متمانه‌یی هه‌رێمه‌وه لایه‌نه عیراقییه‌كان ئاماده‌نه‌بون هیچ سازشێك بكه‌ن.
_ بڕیاره‌كه بریتی نیه‌له بڕین و پێدانی پاره، به‌ڵكو به‌پێی مادده‌ی تایبه‌ت ئه‌وه زیادكرا كه هه‌رێم بڕێك نه‌وت بدات به عیراق، كه سۆمۆ دیاری بكات. هه‌روه‌ها داهاته ئیتیحادییه‌كانیتریش بداته عیراق. له‌به‌رامبه‌ردا بڕێك پاره ته‌رخان ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
كه‌واته:
1. هیچ بڕێك نه‌وت له‌سه‌ر هه‌رێم فه‌رز نه‌كراوه.
2. ئه‌گه‌ر هه‌رێم و عیراق له‌سه‌ر هه‌ر بڕێك نه‌وت رێك بكه‌ون، كه‌م یان زۆر، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ریدا بڕێك پاره دێت بۆ هه‌رێم.
3. داهاته ئیتیحادییه‌كانیش لێره‌دا مه‌به‌ست گومرك و باجه، له‌پێشتردا هه‌رێم و به‌غدا رێكه‌وتنێكیان له‌سه‌ر كردوه.
4. حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی (۱۸_۱٠_۲٠۲٠) نوسراوێكی كردوه بۆ حكومه‌تی عیراق و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ناردنی نه‌وت.
5. ئه‌م یاسای قه‌رزه كۆتایی دنیا نیه‌و له‌مانگی داهاتودا پرۆژه یاسای بودجه‌ی ۲٠۲۱ دێته په‌رله‌مان و ده‌كرێ ده‌ستكه‌وتی زۆرباشی بۆ كورد هه‌بێ.
6. پێشتر چه‌ندینجار هاوارمان كرد ئیتر سیاسه‌تی (هه‌ربێنه و هیچ ناده‌م) له‌عیراقدا بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام نابێ.
هه‌ربۆیه ده‌بێ هه‌رێم بزانێ پێویسته مل بدات بۆ فرۆشتنی بڕێك نه‌وت له‌ڕێی سۆمۆوه. واته له‌ڕێی عیراقه‌وه.
ئیتر پێویست به ترساندنی خه‌ڵك و شڵه‌ژاندنی بازاڕ ناكات. ئێوه وتتان ئاماده‌ین نه‌وت بده‌ین، فه‌رمو به‌شێك له نه‌وته‌كه بده‌ن و پاره‌ی باش وه‌ربگرن.
شەپۆلەکانی نەوا