وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند: داوا لە یۆنان دەكەن پابەندی ئەو ئەركانە بێت كە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانەوە سەرچاوەیان گرتوەو خۆی بەدور بگرێت لە ئەنجامدانی ئەو چالاكیانەی لەو دورگانەی پێگەی ناسەربازییان هەیە.
وەزارەتی بەرگریی توركیا راشیگەیاندوە، لەنزیكەوە چاودێری سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی یۆنان بۆ دورگەی مەیس دەكەن، جێگیركردنی هێزی سەربازی و كەشتی جەنگی لە دورگەكە پێشێلكردنی پەیماننامەی پاریسە كە بە پێگەی نا سەربازیی دەستنیشانیكردوە، توركیا هەرگیز دروستكردنی دیفاكتۆ لە مەیس قبوڵ ناكات، بۆیە داوا لە یۆنان دەكەن پابەندی ئەو ئەركانە بێت كە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانەوە سەرچاوەیان گرتوە.