یه‌ک: داهاتی نه‌وت پاش به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه بۆ داهاتی نه‌وتی مانگی پێشوو به پشتبه‌ستن به داتای حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ڕۆژانه هه‌رێمی کوردستان 441هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده کردوه، کۆی مانگه‌که نزیکه‌ی 13ملیۆن به‌رمیله، ئه‌و پاره‌ی دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره. واته: له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67 بیست و دوو دۆلار شه‌ست و حه‌وت سه‌نت دراوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی.. ماوه‌ی سێ ساڵه نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده هه‌رچه‌ند بووبێت نزیکه‌ی ملیۆن دۆلار دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی بۆموچه! بۆچونمان ڕوونبوه له‌سه‌ر خراپی سیاسه‌تی نه‌وت و ئێستاش کۆی ئه‌م سه‌رنج و ڕهخانهمان له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت بۆ کابینه‌ی نوێ ئاماده‌کردوه. دووه‌م: یاسای چاکسازی له ڕێککه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ت کاری له پێشینه‌بوو، له کارنامه‌ی حکومه‌ت یه‌که‌م خاڵ بوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی یه‌که‌می کارکردنی بڕیاری لێدا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک لێکتێنه‌گه‌یشتن و کۆبونه‌وه‌کان دواکه‌وت، ئێستا سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت بڕیاریداوه له زووترین کاتدا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکات. له‌بری دژایه‌تی و قسه‌کردنی توند له‌سه‌ر دواکه‌وتنی پرۆژه‌که، که ڕه‌نگه ببوایه‌ته هۆی له‌باربردنی، به هه‌موو توانا هه‌وڵماندا بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی چاکسازی، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامین له‌م مانگه‌دا. ئێمه به نوسراو و له کۆبونه‌وه‌ش سه‌رنجی خۆمان بۆ چاکسازی گشتگیر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پرۆژه‌که خستووه‌ته‌ڕوو. له‌گه‌ڵ چاکسازی له خه‌رجی و موچه چاکسازی له نه‌وت و باج و گومرگ به پێیویست ده‌زانین، که ئێستا گه‌نده‌ڵی ڕێکخراو هه‌یه‌و مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلاری خه‌ڵک بۆ چه‌ند که‌سێک ده‌ڕوات. سێ: مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نیوه زیاتری موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌غداوه دێت، هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌ک نیه عێراق چی لێدێت؟ ئایا ئه‌م حکومه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت، ئه‌م پێدانی پشکه به هه‌رێمی کوردستان ساڵی ئاینده به‌رده‌وام ده‌بێت؟ تا ئێستا هیچ ڕێککه‌وتنێک نیه بۆ ساڵی ئاینده‌و گفتوگۆکانیش وه‌ستاوه. له‌ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدیش ئه‌مه‌ی 2019 زۆر ئەستەمە به‌رده‌وام بێت، موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی له‌سه‌ره، بۆیه له پاڵ هه‌وڵی جدی بۆ چاکسازی ناوخۆ ڕێککه‌وتنێک پێویسته که نه‌وت ڕاده‌ستبکرێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌ره‌نتی بکرێت . بۆیه ڕێگای دروست چاکسازی جدیه له داهات و خه‌رجیه‌کان، ڕێککه‌وتنی سه‌نگینه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق.