رێگای موچه به لای پارتیدا تێناپه‌ڕێت
كۆتاییه‌كانی مانگی 11ی ساڵی 2020 بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیدارێكی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا زۆر به توندی دژی بیرۆكه‌ی دوو ئیداره‌یی بوو له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و به راشكاوی ترسی خۆی نیشاندا، كه دوو ئیداره‌یی سه‌ر بۆ شه‌ڕ و كێشه‌ی قوڵتر ده‌كێشێت، بۆیه نه ئاماده‌یه بۆ بیرۆكه‌یه‌كی وا و نه جارێكی دیكه‌ش شه‌ڕی كورد كورد ههڵدهگیرسێننهوه.
ئه‌م پێشه‌كییه و ناونیشانه‌كه ره‌نگه به لای خوێنه‌ره‌وه دوو بابه‌تی زۆر جیاواز و دووربن له یه‌كتر، به‌ڵام بابه‌تێكی هاوپه‌یوه‌ندن پێكه‌وه، دابینكردنی موچه و یه‌ك ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا ره‌نگه جارێكی تر هاوته‌ریب نه‌بنه‌وه و پاش و پێشی یه‌ك بكه‌ون.
پێویسته به روون و راشكاوی بابه‌تی مانه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی موچه بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ، ئاخر ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌ك جا له هه‌ر مه‌مله‌كه‌تێكی سه‌ر زه‌وی بێت، نه‌توانێت خه‌رجییه گشتییه‌كانی و بژێوی هاووڵاتیانی دابین بكات، ئه‌وا ده‌بێت به جدی بیر له چاره‌سه‌ركردنی بكرێته‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی گۆی زه‌وی جیاوازه، ئێمه باسه‌كه‌مان هه‌رێمی كوردستانه، كه نه ده‌وڵه‌ته و نه ململانێی سیاسیی ته‌ندروست و پێرفێكته.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دیمه‌نه سیاسییه‌كه‌ی ئێستا بكه‌ین، پارتی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی هه‌یه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دانی پێدانراوه، هه‌روه‌ك ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێت به‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئێستای ركابه‌ره‌كانی، بتوانرێت زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له دژی پێكبهێنرێت، كه‌واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا و تێكوپێكدانی كابینه‌ی نۆیه‌میش ره‌نگه سودێكی وای نه‌بێت، بۆیه بانگه‌وازكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به ئومێدی پێكهێنانی حكومه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی پارتی ئه‌وه‌ش له كاره زهحمهتهكانه، كه‌واته ده‌بێت چی بكرێت بۆئه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌رێم له چه‌قبه‌ستویی ئێستا و نه‌مانی پاره رزگار بكرێت؟
بیرۆكه‌ی دوو ئیداره‌یی هێمن و ئارام، دوور له گرژی و پێكدادان، ره‌نگه باشترین و گونجاوترین رێگهبێت بۆ ده‌ربازكردنی هه‌رێمی كوردستان له فه‌وتان و نه‌مان، چونكه مه‌حاڵه به‌و ته‌شكیله سیاسی و حوكمڕانییه‌ی ئێستای كوردستان، جارێكی تر پاره‌ی مفت له به‌غداوه بێت و پارتی له‌و گێژاوه‌ی تێیكه‌وتوه رزگاربكرێت، ئێ خه‌ڵكیش تا كه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی ده‌كات؟ تا كه‌ی ده‌ست به هه‌رێمێكه‌وه ده‌گیرێت، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دینارێكی پێ نه‌بێت بۆ بژێوی رۆژانه‌ی؟ بۆیه نه‌بونی پاره ئۆتۆماتیكی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری نه‌خوازراوی جۆراوجۆر، ده‌رئه‌نجام له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ش نابێت، كه دژی دوو ئیداره‌یین له‌ئێستادا.
پێشبینی ناكرێت خه‌ڵكی كوردستان له 2021دا به هه‌مانشێوه‌ی 2020 ته‌حه‌ممولیان بمێنێت و له ژێر دروشمه جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ست به هه‌رێمه‌وه بگرن، له به‌غداش ئامانجی لاوازبون و ههڵتهكاندن و نه‌مانی هه‌رێم گه‌رای بۆ دانراوه و مانه‌وه‌ی به به‌هێزی، ویستی یار و نه‌یار نییه، بۆیه هۆكاری ناوخۆیی و پیلانی ده‌ره‌كی، هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ن له‌سه‌ر كۆی قه‌واره‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر به ته‌كتیكیش بێت، خۆ ده‌بێت بیر له ده‌ربازكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان بكرێته‌وه و له فه‌وتان رزگار بكرێت. ئه‌و تهكتیكهش خۆی له دوو ئیداره‌ییدا ده‌بینێته‌وه.
ده‌مێكه قه‌ناعه‌تم به‌وه هه‌یه، ئه‌مجاره پاره سه‌ری كورد ده‌خوات، پێدانی به لێشاوی پێش‌و، گرتنه‌وه‌ی ئێستا، پێكدادانی ناوخۆیی دروستده‌كات، كه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌وتنی هه‌مووان و سه‌ركه‌وتنی ده‌ر و جیرانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌وپێیه‌ی موچه بۆته چه‌قی كێشه‌كانی ئێستای خه‌ڵك، كه‌واته زۆرترین قسه و باس هه‌ڵده‌گرێت، به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانیش بۆ هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وت و لێدوانه‌كانی لایه‌نه عیراقییه‌كان به شیعه و سوننه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت چیتر پاره و شایسته‌ی دارایی و مافی ده‌ستوری بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كرێت، مانای ئه‌وه‌یه چیتر موچه به لای پارتی-دا تێناپه‌ڕێت و نابێت كه‌س چاوه‌ڕێی بكات، له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هێزتره و خاوه‌ن ئیعتیباری مێژوویی زیاتره، بۆیه ره‌نگه پشتی تێنه‌كرێت و به قه‌ده‌رێكی نه‌خوازراوی نه‌سپێرن، به‌و مانایه‌ی یه‌كێتی ده‌توانێت موچه و بودجه و بژێوی نیوه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ربكات و با پارتی-یش مشوری نیوه‌كه‌ی تری بخوات.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی یه‌كێتی به پرۆژه و به لێدوان و قسه‌ی رۆژانه‌ش باس له لامه‌ركه‌زیی ده‌كه‌ن و به ده‌رچه‌ی قوتاربون له‌م ره‌وشه‌ی ئێستای ده‌زانن و تا كۆتایی ساڵی رابردوشیان دیاری كردبو بۆ جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام نه چاره‌نوسی دیاره و نه پارتی-یش ئاماده‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت، پیاده‌ی بكات، كه‌واته نازانم سه‌ركردایه‌تی لاوی یه‌كێتی چاوه‌ڕێی چییه؟ بیر له خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه یان كات به‌ڕێ ده‌كه‌ن و چاویان هه‌ر له كار و كرده‌وه‌ی پارتی ده‌بێت؟
شەپۆلەکانی نەوا