نه‌وا
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، گه‌یڕ ئۆ پێده‌رسه‌ن وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا دیاریكراوه.
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاری دا گه‌یڕ ئۆ پێده‌رسه‌ن وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا ده‌ستنیشان بكات، كه له ساڵی 2017ه‌وه باڵیۆزی نه‌رویجه له په‌كین.
ناوبراو له‌مه‌وپێش وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك كاری كردووه و هه‌روه‌ها وه‌ك به‌رپرسی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لوبنان ئه‌ركی به‌جێ گه‌یاندووه.
ستافان دیمستۆرا، كه پێشتر نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو بۆ كاروباری سوریا، دوای چوار ساڵ له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی، مانگی رابردو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به‌هۆكاری خێزانی راگه‌یاند.
له‌وته‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا هه‌ڵگیرساوه و تائێستاش به‌رده‌وامه، پێده‌رسه‌ن ده‌بێته چواره‌مین نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئه‌و وڵاته.