كەشناسی هەرێم: بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەستپێدەكات

10/11/2018

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، ناجێگیری كەش و بوونی رادەی شێی بەرز لە هەندێك ناوچە دەبێتە بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە.
پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە، لە ئەنجامی ناجێگیری كەش و بوونی رادەی شێی بەرز، كە دەبێتەهۆی دروستبونی هەوری جۆری Cu لە هەندێ كات و شوێن و پەرەدەسێنێت بۆ هەوری CB، كە ئەوەش دەبێتە بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە.
ئەوەشی راگەیاندوە، ئێستا شەپۆلەكە لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردوە و بۆ ماوەیەكی كورت بەردەوام دەبێت و لە داهاتوشدا دەگاتە ناوچەكانی دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group