رۆژی دووشەممەی داهاتوو كرایە پشووی فەرمی

04/12/2018 عێراق

نەوا
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی یادی سەركەوتن بەسەر داعشدا، رۆژی دووشەممەی داهاتوو بكرێتە پشووی فەرمی.
لە راگەیاندراوێكی فەرمیی حكومەتی عیراقدا هاتووە، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە دەوامی فەرمیی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 10-12-2018 بكرێتە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی یەكەم ساڵیادی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا".
رۆژی 10ـی كانوونی یەكەمی ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی سەرۆكوزەیرانی پێشووی عیراق و سەرۆكی پێشووی هێزە چەكدارەكان، رزگاركردنی تەواوی خاكی عیراقی لە داعش و سەركەوتن بەسەر ئەو رێكخراوەدا راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group