ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

"عادل عەبدولمەهدی لەنێوان بەرداشی دوو بەرەی شیعەدا گیری خواردووە"

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا – سالم سەلیم 
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەڵێت: "سەرۆك وەزیرانی عیراق لەنێوان بەرداشی ململانێیی هەردوو بەرەی بینا و ئیسلاحی شیعە گیری خواردوەو ناتوانێت پرسی كابینەكەی یەكلایی بكاتەوەو ئێرانیش رۆڵێكی گەورە لەم پرسەدا دەبینێت بۆ ئەوەی كەسانی لایەنگری خۆی لە پۆستە ئەمنییەكاندا دابنرێن".
هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ رادیۆی نەوا دوپاتیكردەوە، لە ئێستادا عادل عەبدولمەهدی لە نێوان بەرداشی هەردوو بەرەی بیناو ئیسڵاحدایە، یەكێكیان پشتیوانی لێدەكات و ئەوەی دیكەیان دژایەتی و، ئەم ململانێیەش لە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بە زەقی دەركەوت، كە بۆ یەكلاییكردنەوەو تەواوكردنی  كابینەكەی سازكرابوو.
وتیشی: "ئێران بەجدی لەم دۆخەدا كار بۆ ئەوە دەكات كە كەسانی لایەنگری خۆی لە پۆستە ئەمنیەكاندا دابنرێن و ئەمەش سەرۆك وەزیرانی عیراقی خستۆتە دۆخێكی خراپەوە و نازانێت مل بەفشارە دەركییەكان بدات یان لە رێگەی دەنگدانەوە ئەم پرسە یەكلایی بكاتەوە".
لەبارەی پەیوەندی نێوان فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە بەغدا، هیوا سەید سەلیم بۆ رادیۆی نەوا وتی: "هەماهەنگی لە نێوان هێزو لایەنە كوردییەكان لە بەغدا نییە و حاڵی حازر لە جیاتی داكۆكیكردن لە مافە دەستورییەكان هەرێم، شەڕ پۆست و پایە دەكەن هەر بۆیە بەهۆی ململانێی توندی نێوان پارتی و یەكێتی تا ئێستا پۆستێكی وەزاری شایستەی كورد بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group