شه‌پۆلێكى به‌هێزى سه‌رما به‌ڕێوه‌یه‌

18/12/2018 عێراق

نەوا
سادق عەتیە پێشبینیكەری كەشوهەوا لە عیراقدا دەڵێت، شەپۆلێكی سەرمای بەهێز روو لە عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەكات و پلەكانی گەرما دەگەنە سفر پلەی سیلیزی.
عەتیە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، پلەكانی گەرما دەست بەدابەزین دەكەن و كەشوهەوا زۆر سارد دەبێت بەتایبەتی لە باكورو ناوەڕاست و خۆرئاوای عیراق.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلە سەرماكە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەكات و رۆژی شەممەش زیاد دەكات.
ئەو پێشبینیكەرەی كەشوهەوا رونیشیكردوەتەوە، ئەو شەپۆلە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستانی گەردونییە، پلەكانی گەرما دەگەنە سفر لە هەرێمی كوردستان و لە پارێزگاكانی دیكەی عیراقیش دادەبەزن بۆ كەمتر لە 9 پلەی سیلیزی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group