نه‌وا
په‌رله‌مانی مه‌كدۆنیا گۆڕانكاری له ده‌ستوری وڵات‌دا ده‌كات و دڵی یۆنانی دراوسێی رازی ده‌كات.
بۆئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و یه‌كێتی ئه‌وروپاش، په‌رله‌مانی مه‌كدۆنیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موارێكی ده‌ستور نیشان دا و به‌وپێیه‌ش ناوی وڵاته‌كه ده‌بێته مه‌كدۆنیای باكور.
دوێنێ 11-1-2019 په‌رله‌مانی مه‌كدۆنیا دانیشتنی هه‌مواری ده‌ستوری رێكخست و 81 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان بۆ گۆڕانكارییه‌كان داوه و 29 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیكه‌ش دژی هه‌مواره‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی گۆڕانی ناوی مه‌كدۆنیا بۆ مه‌كدۆنیای باكور، زۆران زائیڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه رایگه‌یاند، باشترین خاڵ له‌گه‌ڵ یۆنان پێی گه‌یشتبێتن، گۆڕینی ناوی وڵاته‌كه‌یان بوه، چونكه مه‌رجی حكومه‌تی ئه‌سینا بو بۆئه‌وه‌ی مه‌كدۆنیا له ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا وه‌ربگیرێت.
بیانوی یۆنان ئه‌وه‌یه، كه هه‌رێمێكی ناوخۆیی هه‌یه به ناوی مه‌كدۆنیاوه، بۆیه له ترسی داواكردنی سیاده‌ی سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه، نه‌یده‌هێشت دراوسێكه‌ی باكوری ببێته ئه‌ندامی ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
ئێستاش بۆئه‌وه‌ی ناوی وڵاته‌كه بگۆڕێت، حكومه‌تی مه‌كدۆنیا چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی یۆنان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا بدات.