ڕاستەوخۆ

ئەمریكا لێخۆشبوون بۆ كڕیاریانی نەوتی ئێران نوێ ناكاتەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

 

نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی هیچ بڕیارێكی دیكە سەبارەت بە لێخۆشبون لە سزاكانی تایبەت بە كڕینی نەوت و غاز لە حكومەتی تاران دەرناكات.
برایان هۆك، نوێنەری ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیمارات رایگەیاند، "وڵاتەكەی پێشتر و بە مەبەستی رێگری كردن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لێخۆشبوونی بۆ بەشێك لەو وڵاتانە دەركردبوو كە كڕیاری نەوتی ئێرانن، بەڵام لەمەودوا واشنتۆن هیچ بڕیارێكی دیكە سەبارەت بە لێخۆشبون لە سزاكانی تایبەت بە كڕینی نەوت لە ئێران پێشكەش ناكات".
هۆك رەتیكردەوە پلانی واشنتۆن ئاشكرابكات دوای تەواوبوونی وادەی لێخۆشبوونەكانی ئێستا بۆ ئەو وڵاتانەی كە مامەڵەی نەوت لەگەڵ ئێران دەكەن، كە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا كۆتاییان پێدێت.
دوای سەپاندنی سزاكانی ئەمەریكا لە ساڵی رابردوو بە دوو قۆناغ، واشنتۆن لێخۆشبوونی پێشكەشی هەشت وڵات كرد، كە  كڕیاری سەرەكی نەوت و غازی ئێرانن، لەوانە چین، هیندستان، ژاپۆن، كۆریای باشور و عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group