ساندێرز خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات

پێش 4 هەفتە جیهان

 

بێرنی ساندێرز، سیناتۆری سەربەخۆی ئەمریكی ئاشكرای كرد خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید دەكات.
ساندێرزی تەمەن 77 ساڵ كە بە سیاسەتمەدارێكی چەپگر ناسراوە، پێشتر هەوڵی دابوو بەنوێنەرایەتی دیموكراتەكان خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016 كاندید بكات، بەڵام لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەو حزبەدا نەیتوانیبوو بەسەر هیلاری كلینتۆندا سەربكەوێت.
ئەو سیناتۆرە رایگەیاندووە، لە هەڵبژاردنی پێشوودا بە رێگەی خۆكاندیدكردنی وەك كەسایەتیەكی سەربەخۆ شۆڕشێكی لە گۆڕەپانی سیاسی ئەمریكا دەستپێكردووە و ئێستا كاتی ئەوەیە ئەو شۆڕشە زیاتر بەرەو پێش ببات.
بێرنی ساندێرز بە بەهێزترین كەسایەتی ناودەبرێت كە بتوانێت نوێنەرایەتی دیموكراتەكان بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2020 و لە ئەگەرێكی لەو جۆرەش دەبێتە بەهێزترین ركابەری دۆناڵد ترامپ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group