ئەیاد عەلاوی: بەهەرێم بوون چارەسەر نییە بۆ كێشەكانی بەسرا

09/04/2019 عێراق

 

ئەیاد عەلاوی، سەركردەی هاوپەیمانی وەتەنییە كێشە سەرەكییەكانی عێراق لە چوار خاڵدا ریزدەكات و لەوانە گەندەڵی خراپی ئیدارەدان و دەشڵێت: بەهەرێم بوون چارەسەری كێشەكانی بەسرا ناكات.
ئەیاد عەلاوی لە تویتێكدا لە بارەی بەهەرێمكردنی بەسرا، رایدەگەیەنێت كە، هێشتا چەمكی هەرێمی بەسرا روون نییە، نوسیویشیەتی: "لەبەر ئەوەی چەمكی هەرێم هێشتا ئاڵۆز و ناڕوونە و دامەزراندنی رۆڵی نابێت لە نەهێشتن یان كەمكردنەوەی ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە دروستبوونی كێشەكان، بۆیە ئێستا ئەوە گرنگە كە چارەسەرێكی خێرا و ریشەیی بۆ دەردەكانی بەسرە و كاردانەوەكانی بدۆزرێتەوە". 
سەركردەی هاوپەیمانی وەتەنییە راشیگەیاندووە: "دابەشكاریی و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و خراپ ئیدارەدان و نەبوونی پلان، دیارترین ئەو هۆكارانەن كە وایانكردووە بارودۆخ لە بەسرە و سەرجەم عێراق تێكبچێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group