ئه‌مڕۆ عیراق دراوسێ دژه‌كانی كۆده‌كاته‌وه‌

20/04/2019 عێراق


نه‌وا
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانه‌كانی دراوسێی عیراق له‌ به‌غدا كۆببنه‌وه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌ڵێت "خاكه‌كه‌مان نابێته‌ شوێنی هێرشكردن بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌كانی دراوسێی وڵاته‌كه‌ به‌ بانگهێشتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌ستكه‌وتێكی مێژووییه‌ بۆ په‌رله‌مانی عیراق. دوپاتیشیده‌كاته‌وه‌، كه‌ عیراق رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، خاكی وڵاته‌كه‌ی نابێته‌ شوێنی هێرشكردن بۆسه‌ر تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسێی.
حه‌لبوسی له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی پرسی سه‌قامگیری و دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی عیراقیش وتی "خاكه‌كه‌مان نابێته‌ شوێنی هێرشكردن بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ". 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group