توركیا: دوو سیخوڕی ئیماراتی لە ئیستانبوڵ دەستگیركران

20/04/2019 جیهان

نەوا
دوو كەس بە گومانی سیخوڕیكردن بۆ ئیمارات، لە توركیا دەستگیركران.
ئەو دوو كەسەی بە گومانی سیخوڕیكردن بۆ ئیمارات لە توركیا دەستگیركران و پاشان رەوانەی دادگا كران، بە تاوانی "سیخوڕیكردنی سەربازیی، سیاسی و نێودەوڵەتی" دەستبەسەركران.
لە دوای ئەوەی رێكاری یاسایی داواكاریی توركیا، لە بەرامبەر دوو كەس بە گومانی ئەنجامدانی كاری سیخوڕی بۆ ئیمارات كۆتاییهات، كە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەی داواكاریی گشتی كۆماری ئیستانبوڵ دەستگیركرابوون، ئەم دوو كەسە بە مەبەستی دەستبەسەركردنیان رەوانەی دادگا كران. 
دادگای ئێشگری ئیستانبوڵ ئەو دوو گومانلێكراوەی بە تاوانەكانی " سیخوڕیكردنی سیاسی و سەربازیی" و "سیخوڕیكردنی نێودەوڵەتی" دەستبەسەر كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group