سعوودیە و بەحرێن خۆشحاڵن بە بڕیارەكەی ئەمریكا لە دژی ئێران

پێش 4 هەفتە جیهان

 

سعوودیە و بەحرێن پێشوازییان لە بڕیارەكەی ئەمریكا كرد بۆ نوێنەكردنەوەی بەخشینی هەشت وڵات لە سزاكانی سەر ئێران سەبارەت بە هاوردەكردنی نەوت لەو وڵاتە. 
ئیبراهیم عاسف، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە سعوودیە پشتیوانیی تەواو لە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ نوێنەكردنەوەی بەخشینی هەشت وڵات لە سزاكانی سەر ئێران و هاوردەكردنی نەوت لەو وڵاتە، دەكات. 
هاوكات بەپێی هەواڵێك كە لە ئاژانسی فەرمی بەحرێندا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە حكوومەتی مەنامە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ نوێنەكردنەوەی بەخشینی وڵاتان لە سزاكانی سەر ئێران، دەكات. 
لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە بڕیارەكە هەنگاوێكی پێویست و گرنگە بۆ پشتیوانییكردن لە بەگژداچوونەوەی رۆڵی مەترسیداری ئێران و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر كە بووەتە مایەی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و پشتیوانیی لە رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group