سیناتۆرێكی ئەمریكی: تەنها دوو گورز بۆ ئێران بەسە

6 رۆژ پێش ئێستا جیهان
گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا پەرەدەسێنێت

نەوا
تۆم كۆتۆن سیناتۆری ئەمریكا دەڵێت، تەنها دوو گورز بەسە بۆئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ببەزێنیت و سەركەویت بەسەریدا.
تۆم كۆتۆن لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی PBSی ئەمریكی ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر شەڕو روبەڕوبونەوەی چەكداری روبدات، ئەوا ئەمریكا دەتوانێت ئێران ببەزێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها دوو گورز بەسە بۆ بەزاندنی ئەو وڵاتە و سەركەوتن بەسەریدا، ئەوانیش گورزی یەكەم و دواتر گورزی دووەم، كە كۆتاییە و تەنها ئەو دوو گورزە بەسن.
سەبارەت بەهۆكاری ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕیش، ئەو سیناتۆرە رونیكردوەتەوە، ئەگەری هەیە هۆكاری سەرهەڵدانی شەڕ دەستدرێژی بێت بۆسەر سەربازانی ئەمریكا یان هاوپەیمانەكانی واشنتۆن.
سەرەڕای بوونی چەند راپۆرتێك لەسەرئەوەی گوایە پەیوەندی نهێنی و گفتوگۆ لەنێوان دەسەڵاتدارانی ئەمریكا و ئێراندا هەیە، گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەزیادبوندایە و لەكۆتا كاردانەوەشدا ئەمریكا داوای لە هاووڵاتیان و كارمەندە دیپلۆماتكارە ناسەرەكییەكانی كرد خاكی عیراق جێبهێڵن، سوپای ئەو وڵاتەش حاڵەتی ئامادەباشی هێزەكانی لە عیراق و سوریا تا پلەی باڵا بەرزكردوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group