عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌ردۆغان: پێویسته‌ پرسی ناوچه‌ی باشیك یه‌كلابكرێته‌وه‌

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق  له‌ توركیا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبۆوه‌ و ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئاماژه‌یان به‌ گرنگی هه‌رچی زووی خستنه‌وه‌ سه‌ركاری بۆری نه‌وتی كه‌ركووك-جه‌یهان كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ تێكشكاوه‌. 
ئیواره‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی توركیای كرد و دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا،  پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شیان سازكرد و  ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق، گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ زۆرترین زیانیان له‌ داگیركاریی داعش به‌ركه‌وتووه‌ و دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی بازرگانیی كه‌ تا باشوری عیراق درێژ ببێته‌وه‌، له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانمانن، ئاماژه‌مان به‌ گرنگیی هه‌رچی زووی خستنه‌وه‌سه‌ركاری بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-جه‌یهان كرد كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ تێكشكاوه‌". 
وتیشی "بڕیارمان له‌وه‌ دا ئه‌نجامدانی رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاریی سه‌ربازیی و متمانه‌ی نێوان توركیا و عیراق، كارێكی زۆرباش ده‌بێت". 
لای خۆیشیه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی "مه‌حاڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ قبوڵ بكه‌ین له‌ خاكی ئێمه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی بۆسه‌ر خاكی توركیا دروستببێت". 
هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌باره‌ی بونی سه‌ربازانی توركیا له‌ عیراقدا به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی باشیك، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ ئه‌ردۆغانی وتوه‌ "پێویسته‌ پرسی ناوچه‌ی باشیك یه‌كلابكرێته‌وه‌". 


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group