"یەكێتی 6 وەزارەت لە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت كە یەكێكیان نوێیە"

15/06/2019
نەسڕوڵڵا سورچی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەكێكیان وەزارەتێكی نوێیە
نەوا
نەسڕوڵڵا سورچی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، حزبەكەی 6 وەزارەت لە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت، كە یەكێكیان وەزارەتێكی نوێیە بۆ تەنسیقی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.
نەسڕوڵڵا سورچی لەلێدوانێكدا رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم یەكەم كۆبونەوەی لەگەڵ حزبە كوردیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان ئەنجام دەدات.
وتیشی، كەشوهەوای سیاسی لەهەرێم باشە ئەوەش دوای زنجیرەیەك دانوستان لەنێوان یەكێتی و پارتی لەكاتی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشداوە، یەكێتی 6 وەزارەت لە حكومەتی نوێ‌ وەردەگرێت لەوانەش وەزارەتێكی نوێیە بۆ هاوئاهەنگیی پەیوەندیەكان لەنێوان بەغدا و هەولێر ئەوەش سەرەڕای 3 پۆستی سیادی، تاكە بەربەستیش لەنێوان پێكهێنانی حكومەت رێككەوتنە لەسەر چالاككردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group