نه‌وا
هیشام سوهه‌یل ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه تاكه وه‌زاره‌ته له كابینه‌ى حكومه‌تدا به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه.
هیشام سوهه‌یل له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت كارێكى زۆر گرنگه به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر دواكه‌وت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌قامگیرى وڵات و پرۆسه‌ى سیاسیدایه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئه‌داى حكومه‌ت هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه‌و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش له‌ماوه‌ى سێ رۆژى داهاتودا یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى كۆتایى به‌و مه‌له‌فه بهێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنی له‌باره‌وه داوه.