وەزیرێكی ئیسرائیلی: لە دوو ساڵی داهاتوودا لەگەڵ ئێران تووشی شەڕ دەبین

13/07/2019 جیهان

نەوا

وەزیرێكی ئیسرائیلی رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پێكدادانی راستەوخۆی بەرفراوان لە نێوان وڵاتەكەی و ئێران رووبدات.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "یسرائیل هیوم" تساحی هانگبی، وەزیری هاریكاری هەرێمایەتی ئیسرائیل باسی لەوەكردووە، ئەگەری رووبەڕووبونەوەی سەربازی بەرفراوان لە نێوان وڵاتەكەی و ئێران ئەگەرێكی بەهێزە.
وتیشی: پێشبینی دەكات لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەو شەڕە بێتە ئاراوە و "لە ئێستادا بابەتەكە ئەوە نییە كە ئایا روودەدات، بەڵكوو ئەوەیە، كە كەی روودەدات".
ئەو وەزیرە ئیسرائیلیە بە ئاماژەدان بە هێرشەكانیان بۆ سەر هێزە ئێرانیەكان لە سوریا لە ماوەكانی رابردوو وتی: هەر لە ئێستاشدا شەڕی نێوان تەلەئبیب و تاران لە شەڕی بە وەكالەتەوە گۆڕدراوە بۆ شەڕی راستەوخۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group