نه‌وا
به‌هۆی كڕینی سیستمی S-400 روسییه‌وه، ئه‌مریكا فرۆشتنی فڕۆكه‌یF-35 ی بهتوركیا وه‌ستاند.
وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می S-400 ی روسی له‌لایه‌ن توركیاوه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه "به‌داخه‌وه بڕیاری توركیا بۆ كڕینی سیسته‌مه‌كانی به‌رگری ئاسمانی S-400 ی رووسیا، وای كرد كه به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ئه‌م وڵاته به F-35 (پرۆژه‌كه‌وه) كۆتایی پێبێت، فرۆكه‌كانی F-35 ناكرێت له‌گه‌ڵ سه‌كۆیه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵگری رووسی دا كار بكات كه ده‌كرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانینی توانا به‌كاربێت".
كۆشكی سپی راشیگه‌یاندوه، ئه‌مریكا تائێستا گرنگی ده‌دات به په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، وه‌ك هاوپه‌یمانانی ناتۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان فره لایه‌نه‌یه و ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به F-35ه‌وه.