نه‌وا
رۆژنامه‌ى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئه‌مریكى ئاشكرایكردوه، هه‌واڵگرى ئه‌مریكا ده‌زانێت كێ هێرشه‌كانى سه‌ر پێگه نه‌وتیه‌كانى سعودیه‌ى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێشتا راینه‌گه‌یاندوه.
رۆژنامه‌كه له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانى ئه‌مریكا زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رى هێرشى سه‌ر دوو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كه‌ى سعودیه هه‌یه و ئه‌و زانیاریانه‌یان داوه‌ته سعودیه، به‌ڵام تائێستا واشنتۆن به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاوینه‌كردونه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین سه‌رچاوه بڵاویانكرده‌وه، هێرشه‌كانى سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانى سعودیه له‌عیراقه‌وه ئه‌نجامدراوه و عیراقیش ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ته‌ئكیدی كردبوه‌وه، زانیاریه‌كانى ئه‌وان پشتگیرى راپۆرته‌كه‌ى عیراق ده‌كه‌ن و هێرشه‌كه له‌وێوه ئه‌نجام نه‌دراوه.
له‌چه‌ند رۆژى رابردودا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى درۆن هێرشیان كرده‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانى سعودیه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئارامكۆوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه ئاگر له گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى جیهان به‌ربوو، 5%ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى جیهانیش وه‌ستاو نرخى نه‌وت 15% به‌رزبوه‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه، كه كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌شی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مریكا دروست ناكات، چونكه نه‌وت له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هاورده ناكات و كه‌مترین نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌شدا هه‌یه، به‌ڵام هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه له پێش هه‌مویانه‌وه سعودیه.