نه‌وا
به‌پێى تۆمارێك، كه گوایه ده‌نگى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ی رێكخراوى داعشه، داوا له شوێنكه‌وتوانى ده‌كات ژنه داعشیه ده‌ستگیركراوه‌كان له‌سه‌ربازگه‌كانى عیراق و سوریادا ئازاد بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئه‌و تۆماره ده‌نگییه، كه ماوه‌كه‌ی 30 خوله‌كه، له‌به‌شێكیدا به‌غدادى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه "پرۆسه‌كان رۆژانه له‌ناوچه جیاوازه‌كاندا به‌رده‌وامن"، هه‌روه‌ها داواشى له شوێنكه‌وتوانى رێكخراوه‌كه‌ى كردوه ئه‌و ژنه داعشیانه‌ى له سه‌ربازگه‌كانى عیراق و سوریادا ده‌ستگیركراون، ئازاد بكه‌ن.
سه‌ركرده‌ی رێكخراوى داعش وتوشیه‌تى، هه‌موو هه‌وڵه‌كانتان بخه‌نه‌كار بۆ ئازادكردنى ئه‌و ژنانه‌و روخاندنى دیوارى به‌ندیخانه‌كانیان. باسى له‌وه‌شكردوه ئه‌مریكا و به‌كرێگیراوه‌كانى له عیراق و ئه‌فغانستانه‌وه راكێشراون و به‌ره‌و مالى و نه‌یجه‌ر بردراون.
دواى دروستكردنى رێكخراوى داعش و داگیركردنى ناوچه‌یه‌كى فراوانى عیراق و سوریا هه‌زاران كچ و ژن له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه رویانكرده هه‌ردوو وڵاته‌كه و په‌یوه‌ندیان به‌و رێكخراوه‌وه كرد، دواى كه‌وتنى رێكخراوه‌كه‌و له‌ده‌ستدانى ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی، زۆرینه‌ى ئه‌و ژنانه ده‌ستگیركراون و له كه‌مپه سه‌ربازیه‌كان و به‌ندیخانه‌كاندا زیندانى كراون.