هەسەدە ئاماری شەڕەكانی راگەیاند

11/10/2019

نەوا
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری دوو رۆژی یەكەمی شەڕی نێوان شەڕڤانان و سوپای توركیا بڵاوكردەوە.
بەپێی ئەو ئەمارە لە ئەنجامی شەڕەكانی نیچوان شەڕڤانانی هەسەدە لەگەڵ سوپای توركیا و پشتیوانە سوریەكانی لە ناوچەكانی گرێ سپی، سەرێكانی، درباسیە و كۆبانێ 262 سەرباز و چەكداری سەر بە توركیا كوژراون.
هەسەدە راشیگەیاندووە، لەو شەڕانەدا 22 شەڕڤانیش ژیانیان لەدەستداوە.
لە رۆژی چوارشەممە 9 ی تشرینی یەكەمەوە سوپای توركیا بە پشتیوانی گروپە سوریەكانی هاوپەیمانی هێرشێكی بەربڵاوی بۆ سەر باكوری سوریا و رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنیش بوونە قوربانی و بەدەیان هەزار كەسیش ئاوارە بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group