نه‌واـ سه‌عید عه‌بدولڵاـ هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هاتووم وه‌ك ئه‌مانه‌تێك ئه‌م پۆسته‌م له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌رگرتووه و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێكهێنانی كابینه‌كه ماوه‌یه‌كی پێچوو، به‌ڵام هاوبه‌ندییه‌كی باش له كابینه‌كه‌دا هه‌یه.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا له دیبه‌یتێكی مێریدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین و ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی كه هاوبه‌شه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌مووان نووسیومانه، ده‌مانه‌وێ خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین، نه‌ك خۆمان بسه‌پێنین، هه‌مان بۆچوونیش له وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها وتی: له ئه‌جێندانی حكومه‌ت باسی چه‌ند قۆناغێك گرنگه كه ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین له‌وانه‌ش نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كه تا بكرێت نه‌مێنێ، وه حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاربێت و ده‌بێ خه‌ڵك ببێته سه‌نته‌ری حكومه‌ت تا زۆرترین خزمه‌تگوزارییان پێ بگات. وه له ئێستاشدا له هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غداین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور.
سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی پلانی حكومه‌ت بابه‌تی فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته، كه ته‌نها نه‌وت نه‌بێ به‌ڵكو له كه‌رته‌كانی دیكه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیارییه‌وه داهاتمان هه‌بێت، ئینجا په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیش، له كه‌رتی كارگێڕیشدا بتوانین رۆتینیات كه‌م بكه‌رێته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: من دژی گه‌نده‌ڵیم و هه‌وڵیشمانداوه، له سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌نده‌ڵی هه‌یه كه رێژه‌ییه، له كوردستان بابه‌تی گه‌نده‌ڵی هه‌مه جۆره، له‌وانه‌ش ده‌وام كردن كه ده‌وام كردن كێشه‌ی هه‌بووه، ئێمه پشت به سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌به‌ستین و بریارماندا كه ده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو رێك بخرێته‌وه، هه‌روه‌ها كاته‌كانی كاركردن له‌وه‌ی كه هه‌ندێك مامه‌ڵه كه به دوو كاتژمێر ده‌كرێت به‌ڵام كراوه‌ته دوومانگ و جگه له‌وه‌ش نه‌هێشتنی ڕه‌شووه، كه ئه‌وه‌ش به‌شێكه له چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پێداچوونه‌وه‌یه به‌و شوێنانه‌ی كه گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێت، كه ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه ده‌كرێت و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه جدین.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ریفرۆمی كارگێری و داراییمان ده‌ست پێكردووه، و بنه‌مای زانستیمان بۆ داڕشتووه و له‌گه‌ل ده‌سته‌كانی ده‌ستپاكی و چاودێری درایی به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ین، كه رێگری له گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت كه كوردستان به دۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕیوه بۆیه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه كاتی پێویسته.
وتیشی: داوامان كردووه كه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان داتا كۆبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاومان ڕوونبێ تا بزانین ئێستا له كوێین تا بزانین چی ده‌كه‌ین، ئێستا نزیكه‌ی 35 هه‌زار ژووری خوێندنمان پێویسته، ئه‌مه‌ش به پێی ستانده‌ره‌كانی جیهانی، كه ئێستاش ده‌مانه‌وێ كوردستان گه‌شه بكات ده‌بێ كه‌رتی په‌روه‌رده گه‌شه بكات. ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابخانه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه، بۆیه داوامان له كه‌رتی تایبه‌تیش كردووه هاوكاریمان بكات، چونكه ئێستا باری دارایی كوردستان ناتوانێ ئه‌و باره هه‌ڵگرێ كه هۆكار گه‌لێكی هه‌بووه بۆ داته‌پینی ئابوورییه‌كه‌ی. بۆیه به پێی توانا هه‌وڵمانداوه گرنگی پێ بده‌ین و بودجه‌مان بۆ ته‌رخانكردووه و پلانی چاره‌سه‌ركردنمان داناوه.
له‌باره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیشه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: كه‌رتی ته‌ندروستی له كوردستانیش كێشه‌ی هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانانه بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن، و ده‌بنه هۆی داهاتیش بۆ كوردستان، بۆیه بریارمانداوه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و په‌ره به كه‌رتی ته‌ندروستی بده‌ین. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی چۆنییه‌تی و كوالێتی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وتی: زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چاره‌سه‌رییان هه‌یه به‌ڵام ناتوانن، حكومه‌تیش ناتوانێ خه‌ڵكی بنرێرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، بۆیه ئێمه قسه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر كردووه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی خاله جه‌وهه‌رییه‌كانی رێگری به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته‌ین.
له‌باره‌ی كه‌رتی ئابووریشه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: له كوردستان ژێرخانی ئابووری هه‌یه و ده‌ستی پێكراوه به‌ڵام ته‌واو نه‌كراوه، بۆیه كه‌موكورتی هه‌یه، زۆربه‌ی سیاسه‌تی ئابووری كوردستانیش له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته‌كان بووه، نه‌مانتوانیوه هه‌نارده‌كاربین به‌ڵكو هاورده‌كراوه، ئه‌وه‌ش له ئابووریدا له خزمه‌تی كوردستاندا نه‌بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران و ئاسانكاری ده‌كه‌ین و هێنده هاوكاری بكه‌ین كه سه‌رمایه‌كه‌ی بێنێته كوردستان نه‌ك بیبات بۆ شوێنێكی تر. هه‌روه‌ها بیر له‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه كه وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییش ده‌رفه‌تی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیی نه‌باته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. ئه‌وه‌ش خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكی پێویسته و حكومه‌ت به‌پێی پلان پێویستییه‌كانی خه‌ڵك بخاته به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكورییه‌كان پڕ بكرێنه‌وه. وه ده‌بێ له كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی بیانی خه‌ڵكی خۆشمانی تێدابێت.
مه‌سروربارزانی باسی له‌وه‌شكرد كه ئێمه له‌گه‌ڵ پاراستنی ژیگه‌ی خۆمان‌داین و كاری ئه‌وه بكرێت و ده‌بێ ره‌چاوی پاراستنی ژینگه بكرێت، به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه پاراستنی ژینگه ته‌نها كاری ئێمه و كۆمپانیاكان نییه، به‌ڵكو پاراستنی ژینگه ئه‌ركی هه‌مووانه، حكومه‌تیش كۆمپانیاكان ڕه‌چاو ده‌كات بۆ پاراستنی ژینگه.
له‌باره‌ی یاساكانیشه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ل یاسا و جێبه‌جێكردنییه‌تی، نه‌ك ده‌ركردنی یاسا، ئه‌وه خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌سه‌ڵات نییه كه یاسا ده‌شكێنێت و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له‌هه‌ر پله و پۆستێكدابێت لێی قبووڵ ناكرێت كه یاسا بشكێنێت، هه‌رچی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تیشه ئێستا وه‌زیرێكمان هه‌یه كه به‌رپرسی دۆسیه‌كانی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانه.
له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری‌دا سه‌رۆكی وه‌زیران وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێ ته‌نها پشت به كه‌رتی نه‌وت نه‌به‌ستین، به‌ڵكو داهاتی جۆراوجۆرمان هه‌بێ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی باجداری ده‌ده‌ین، چونكه به‌پێی هه‌موو ستانده‌ره‌كان هه‌ركۆمپانیایه‌ك كه سوود وه‌رده‌گرێت ده‌بێ باجیش بدات، به‌ڵام ئامانجمان ئه‌وه‌نییه كه باج له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دابنێین، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ی زۆرترین سوود وه‌رده‌گرێت ده‌بێ باجه‌كه‌ی زیاتر بێت، به‌ڵام ئه‌و رێككارییانه به شێوه‌ی زانستی ده‌بێت نه‌ك به قسه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عیراقیشه‌وه سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێم وتی: په‌یوه‌ندی به عیراق گرنگی خۆی هه‌یه و فره لایه‌نه، ئێمه سه‌ردانی به‌غدامان كردووه و ژماره‌یه‌ك پێشنیازیشمان دایه حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی دوو ته‌وه‌ر هه‌یه كه كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایه كه ئه‌وانیش ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه، هه‌روه‌ها كه‌رتی نه‌وت و غاز، دیاره له‌و چوارچێوه‌یه وه‌ك په‌یوه‌ندی ده‌ستكه‌وتی باش هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له بوواری ئاسایش‌دا كه سه‌قامگیری هه‌ردوو لا كاریگه‌رییان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه، ئێستاش له ده‌شتی موسڵه‌وه تا دیاله سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی هه‌یه كه نه ئێمه و نه حكومه‌تی عیراقی لێیه، بۆیه ده‌مانه‌وێ بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوانمان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان. هه‌روه‌ها بابه‌تێكی دیكه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت مادده‌ی 140 قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، دیسانه‌وه داكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كه‌ین.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به نه‌وت و غازه‌وه، له ساڵی 2014وه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی كرد به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌رله‌وه‌ش دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم له به‌غدا و دواتر سه‌رهه‌ڵدانی داعش و هاتنی زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره، و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌وانه هۆكار بوون بۆئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌وێته دۆخێكی ئابووری خراپ، دواتر نه‌وت ڕه‌وانه‌كرا، دواتر گۆرانكاری كرا و حكومه‌ت گۆرا، ئێستا عیراق رۆژانه 4ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌میه‌تی هی كوردستانیش 450 هه‌زار به‌رمیله، وه عیراقیش 3 ملیۆن و نیوی ده‌فرۆشێت و یه‌ك ملیۆنیش كه %22ی داهاتی نه‌وتی عیراق پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان هیچ رێژه‌یه‌كی بۆ دیاری نه‌كراوه جا بۆ هاوڵاتیان یان بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با كه هیچمان بۆ ئه‌ژمار نه‌كراوه، بۆیه هه‌موو ئه‌وه‌ی كه فرۆشرێن %78ی بودجه‌ی عیراقه، له‌و رێژه‌یه‌ش %45ی بۆ نه‌فه‌قاتی سیادی ده‌ڕوات كه پشكی هه‌رێمی كوردستانیش نایه‌ت له‌و بڕه، به‌ڵكو پشكی هه‌رێمی كوردستان له %55تری بودجه دێت، پێشتر كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان %17 بوو پاشان بوو به %12 به‌ڵام ئێستا كه لێكی ده‌ده‌یته‌وه رێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم %5زیاتر نییه كه له به‌غداوه نییه، ئێنجا ئێمه رێژه‌ی خه‌رجی كۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان هه‌یه. بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ر بابه‌تی نه‌وتی كوردستانه ئێمه ئاماده‌ین، نه‌وت راده‌ست بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ حكومه‌تی عیراقیش بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت، وه راده‌ستی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه‌ی هه‌یه بیده‌ین به حكومه‌تی عیراق و ئه‌وانیش هیچ نه‌ده‌ن به كوردستان. بۆیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق به سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانی عیراق كه 62 ملیار دینار دراوه به عیراق هیچ نه‌نێردراوه به كوردستان كه ده‌بوایه نزیكه‌ی 9 ملیاردینارمان پێ بدات، به‌ڵام له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه.
هه‌رچی قه‌رزی كۆمپانیاكانیشه كه 44 ملیار دۆلاره تا ئێستا حكومه‌تی عیراق نه‌یداوه، هه‌روه‌ها موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش كه حكومه‌تی عیراق به‌رپرسیاره له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان كه حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك رێكار گرتیه به‌ر.
گوتی: ئه‌و ره‌وشه‌ی عیراق زۆر نیگه‌رانی كردووین بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه نه‌بوایه ده‌بوایه قسه له‌گه‌ل عیراق بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌نجامێك، بۆیه هیوادارین ئه‌م دۆخه بگاته كۆتایی چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا رووبه‌رووی به‌ڕێز مه‌هدی ده‌كرێته‌وه ته‌نها هۆكار ئه‌و نییه به‌ڵكو هۆكاری كابینه‌كانی پێشتره، به‌ڵام خراوه‌ته ئۆباڵی ئه‌و، وه ئێمه‌ش نیگه‌رانی ئه‌و دۆخه‌ین.