كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ: تیرۆر و رفاندن لە عیراقدا سەریهەڵداوەتەوە

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ئاشكرایكرد، زنجیرەی تیرۆر و رفاندنی چالاكوانان سەریهەڵداوەتەوە و داوا لە حكومەتیش دەكات چالاكوانان و خۆپیشاندەران بپارێزێت.
كۆمسیۆنەكە لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەندامانی كۆمسیۆن چاودێری وردی روداوەكانی سەرجەم ناوچەكانی عیراق دەكەن و چەندین پێشێلكاری تۆماركراون، هەروەها چەندین خۆپیشاندەر لە چەند رۆژی رابردودا كوژراون و برینداركراون.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی زانیاریەكان زنجیرەی رفاندن و تیرۆركردنی چالاكوانان دەستپێكردوەتەوە و چەندین چالاكوان رفێندراون.
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا داوا لە حكومەتیش دەكات خۆپیشاندەران و چالاكوانان بپارێزێت و لێكۆڵینەوە لەو لایەنانە بكات، كە لە پشت رفاندنەكانەوەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group