نه‌وا
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاشكرایكرد، ئه‌نقه‌ره به مۆسكۆی راگه‌یاندوه، هیچ پلانێكی نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نوێ له سوریادا.
ئاژانسی هه‌واڵی "تاس"ی روسی له‌زاری لاڤرۆڤه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانی توركیا په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی روسیاوه كردوه و ره‌تیانكردوه‌ته‌وه هیچ پلانێكیان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نوێ له سوریادا.
دوێنێ سێشه‌ممه مۆسكۆ ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیای كرد بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێی سه‌ربازیی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیاش رایگه‌یاند، به‌نیازن ئه‌ندامی زیاتری پۆلیسی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنوری سوریا و توركیا بكات.
دیمه‌نی ئێستای باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌جۆرێكه، كه توركیا گرێ سپی و ده‌وروبه‌ری داگیركردوه و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كشاونه‌ته‌وه، سه‌ربازی سوری و روسی-یش له هه‌ندێك ناوچه‌دا بونیان هه‌یه و ئه‌مریكییه‌كانیش له ده‌وروبه‌ری كێڵگه نه‌وتییه‌كان هێزیان بڵاوكردوه‌ته‌وه.