نه‌وا
به‌منزیكانه واده‌ی به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه و دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتاییدێت و وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش ده‌ڵێت: تائێستا ناوی هیچ كاندیدێك به‌ڕه‌سمی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته دیارینه‌كراوه.
حه‌سه‌ن جیهاد وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق بۆ كاروباری هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌میدیای یه‌كێتی راگه‌یاندووه، كات ماوه له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنی ناوی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران و تائێستاش ناوی هیچ كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیران دیارینه‌كراوه.
وتیشی: له 48 سه‌عاتی داهاتوودا ناوی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه، بۆیه كات له‌به‌رده‌ست ماوه‌و بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ش ناوی هیچ كاندیدێك دیارینه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كاندا باسی لێوه‌ده‌كرێت راست نین.