نه‌وا
پارتی دیموكراتی گه‌لان باس له‌وه‌ده‌كات ده‌یان گوندی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌ر به خارپێت تا ئێستا هاوكاریان پێنه‌گه‌یشتوه و حكومه‌تی توركیاش رێگری ده‌كات له گه‌یشتنی هاوكاریه‌كانی ئه‌و حزبه به لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا پارتی دیموكراتی گه‌لان –هه‌ده‌په- ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هاوكاریه‌كی زۆریان بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خارپێت كۆكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه رێگه نادرێت ئه‌و هاوكاریانه دابه‌شبكرێن.
باسی له‌وه‌شكردووه، ده‌یان گوندی خارپێت كه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، تا ئێستا هیچ هاوكاریه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووه.
هه‌ده‌په جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه كۆست و ئازارێكی گشتیه‌وه و نابێت حكومه‌ت ئاكه‌په پرسی به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان تێكه‌ڵ به كێشمه‌كێشمه سیاسیه‌كان بكات و پێویسته كۆتایی به‌و رێگریانه‌ی بهێنێت.
رۆژی هه‌ینی بومه‌لره‌زه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌ی خارپێتی باكوری كوردستانی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له هه‌زار و 600 كه‌سیش برینداربوون.