نه‌وا-لاڤه كورده
دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت "عیراق باجه‌كه‌ی ده‌دات و ئه‌مریكا وه‌ڵامی دیپلۆماسی و سه‌ربازی ده‌بێت".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌وباره‌یه‌وه بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "ئه‌و هێرشه تا راده‌یه‌كی زۆر جدی بوو، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له باڵیۆزخانه كارده‌كه‌ن برینداربون، له‌به‌ر مه‌ترسی بارودۆخه‌كه هه‌م باڵیۆز هه‌م سه‌رۆكی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئیدانه‌یان كرد و داوای ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره بۆ ئه‌و هێرشانه حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌ستبه‌جێ كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ژماره‌ی برینداران بزانرێت و بزانن كێن، ئه‌وكات كاردانه‌وه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازی توندی ئه‌مریكای لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی هێرشه‌كانی پێشودا ئه‌مریكا مۆڵه‌تی دابوه عیراق، كه رێگری له‌و میلیشیایانه بكات، به‌ڵام پێیوایه ئه‌مجاره عیراق زه‌بری خراپی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر زوو هه‌وڵی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایانه نه‌دات، ئه‌وا ئه‌مریكا وه‌ڵامی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له هێرشه‌كانی نه‌وه‌ستاوه و هێرشی كرده‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌پێشودا".