نه‌وا
ئه‌مڕۆ، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به سه‌رپه‌رشتی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه و چه‌ند بڕیار‌و رێنماییه‌ك ده‌ركران.
١. له رۆژی (٣٠- ٣-٢٠٢٠)ه‌وه، له كاتژمێر (٩)ی به‌یانی بۆ (١٢)ی نیوه‌ڕۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێنه‌وه:
أ- په‌یڕه‌وكردنی ته‌واوی مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
ب- له هه‌ر بانكێكدا نابێت له (٥) كارمه‌ند زیاتر به (به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌نده‌كانیشه‌وه) ده‌وام بكات.
ت- ده‌بێت به‌پێی لیستێك سه‌ردانكه‌ران ڕێكبخرێن‌و كاتی پێشوه‌ختیان بدرێتێ‌و نابێت له‌یه‌ك كاتدا له دوو كه‌س زیاتر بێته بانكه‌كه‌وه.
پ- پێویسته كارمه‌ندان‌و سه‌ردانكه‌رانی بانكه‌كان پابه‌ندی ته‌واوی ڕێكارو ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامیه‌كانیان بن.
ج- پێویسته بانكه‌كان پاكژ بكرێنه‌وه‌و ده‌رمانپژ بكرێن.
٢. هه‌موو ڕێكخستن‌و مۆڵه‌تپێدانێكی كه‌رتی كشتوكاڵی‌و خانووی پلاستیكی‌و كێڵگه‌و نه‌مامگه‌و هه‌نگه‌وانی‌و...تاد له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانیه‌وه ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگیی یه‌كه كارگێڕییه‌كان‌و فه‌رمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی‌و ئاسایشی خۆرئاوا له شوێنه جیاجیاكاندا به‌پێی سنوری كارگێڕی خۆیان.
٣. كۆمپانیاكانی دابه‌شكاریی خۆراك‌و پێداویستیه‌كان له‌ناو شاری سلێمانیدا كاره‌كانیان له كاتژمێر (٨)ی شه‌و بۆ (٦)ی به‌یانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
٤. یه‌كێتی كۆمپانیاكانی دابه‌شكاریی تا دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه هیچ ئه‌ندامێكی نوێ وه‌رناگرن‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ڕسوماتی ڕێگه‌پێدان وه‌رناگرن‌و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ قائمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
٥. ده‌ست به دابه‌شكردنی ئارد به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا كراوه‌و له‌دوای (١- ٤- ٢٠٢٠)ه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو ده‌ست به دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا ده‌كرێت‌و پێویسته بریكاره‌كان‌و هاووڵاتیانیش له سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كان بن.
٦. كاركردن به كرێكاران‌و توانستمه‌ندانی بیانیی له كارگه‌و كۆمپانیاكاندا، ئاساییه به مه‌رجێك پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كان بن‌و هیچ هاتووچۆیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانیاندا نه‌كه‌ن.
٧. پێویسته هه‌موو فه‌رمانگه‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی موچه‌دا په‌یڕه‌وی ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كان بكه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ران‌و جێگرانیان به نووسراوی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی ئه‌و ڕۆژه موچه وه‌رده‌گرێت‌و به ناسنامه‌كانیان كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت.
٨. هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی له‌ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، یان به‌ڕێوه‌به‌رێتی فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگیی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوره‌كه‌ی خۆی له‌كاتی ده‌وامكردن‌و ئه‌ركی فه‌رمیدا كاری هاتووچۆی كارمه‌نده‌كانی خۆی ڕێكده‌خات. هه‌ر كارمه‌ندێك له ئه‌ركدا نه‌بێت‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بشكێنێت و بۆ كاری تایبه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌كاربێنێت، سزا ده‌درێت.
٩. نۆرینگه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه به‌شێوه‌ی (ته‌ناوب)و به‌پێی پێویستی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م مه‌رجانه كارده‌كه‌ن:
١- پێویسته نۆرینگه به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس ڕه‌شكرابێت.
٢- كارمه‌ندی نۆرینگه ده‌بێت به ماسك‌و ده‌ستكێش‌و گاونی پزیشكی كاربكات.
٣- پێویسته جێڵی ته‌عقیم بۆ هاوڵاتیان له‌به‌رده‌ست بێت به‌به‌رده‌وامی.
٤- نابێت قه‌ره‌باڵخی له نۆرینگه‌دا هه‌بێت، واته ماوه‌ی نێوان دوو كه‌س لانی كه‌م له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت‌و له یه‌ك كاتدا یه‌ك كه‌س زیاتر نه‌بینرێت‌و به ئاگاداری له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی نۆرینگه‌كه هه‌ڵبواسرێت.
٥- نابێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه نیشانه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان هه‌یه.
٦- له‌كاتی بوونی گومان‌و زانیاری له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك به تووشبوون یان نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێویسته ڕێنوێنی بكرێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات كه ده‌ستنیشان كراون بۆ پشكنین یان چاره‌سه‌ر.
٧- پێویسته سجلی تۆماری سه‌ردانكه‌ران بۆ نۆرینگه هه‌بێت كه سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی تێدا تۆماربكرێت.
١٠. تیمه‌كانی چاودێریكردنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ زیاد ده‌كرێن‌و شه‌وو ڕۆژ به‌به‌رده‌وامیی له ئه‌ركدا ده‌بن.
١١. به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی به هه‌ماهه‌نگیی یه‌كه كارگێڕییه‌كان، كاری پێویست بۆ ڕێكخستن‌و مۆڵه‌تپێدانی هاتووچۆی ئه‌و بوارانه جێبه‌جێ ده‌كات كه ده‌كه‌ونه پسپۆڕی‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڤێتێرنه‌رییه‌وه.
١٢. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای سلێمانی ڕا‌سپێردرا، به هه‌ماهه‌نگیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان، لیستی ئه‌و خێزانانه ئاماده بكه‌ن، كه پێویستیان به به‌رنامه‌ی پشتیوانیكردنه.
١٣. پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌س‌و ده‌سته‌و لایه‌ن‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری خێرخوازیی ده‌كه‌ن، لیستی تایبه‌ت به‌و خێزانه به‌ڕێزانه‌ی سودمه‌ند ده‌بن ئاماده بكه‌ن‌و ئه‌و لیستانه بگه‌یه‌ننه پارێزگا‌و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی كه ئه‌و كاره مرۆییه نیشتمانیانه‌ی تێدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی زۆرترین خێزان بێ دووباره‌بوونه‌وه سودمه‌ند بن‌و بخرێنه به‌رنامه‌ی پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگا‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه.