ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران بەرپرسێك ناچار بە نوسینی نامەی دەستلەكاركێشانەوە دەكەن

03/06/2020 عێراق

نەوا
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی پارێزگاكە ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە دەكەن.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییە عەبدولحسێن جابری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی زیقار لە لایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەرەوە ناچار دەكرێت نامەی دەستلەكاركێشانەوە بنوسێت.
یەكێك لە خۆپیشاندەران هاوار بەسەر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار دەكات و پێی دەڵێت: دەستلەكاركێشانەوەی راستەقینەمان دەوێت نەك مەرەكەبی سەر كاغەز.
خۆپیشاندەرێكی دیكەش دەڵێت: "خواستی گەل لە هەموو خواستێك بەهێزترە و رەزامەندی گەل لە سەرووی هەر شتێكەوەیە".
ئەو رووداوە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێك لە پەرلەمانتارانی عیراق داوای لێپێچینەوە لەو كەسانە دەكەن كە هەڵیانكوتاوەتەسەر بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group