نه‌وا
ریاز ته‌میمى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "دور نییه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروت خراپتر له به‌غدا روبدات". داواش ده‌كات پێش هه‌ر كاره‌ساتێك، رێوشوێنى پێویسته بگیرێته به‌ر.
ریاز ته‌میمى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "به‌یروت-یان كوشت و دڵى عه‌ره‌بیان خوێناوى كرد، ئێستا به‌یروت و پێشتریش به‌غدا و دیمه‌شق و سه‌نعا، ئه‌و شارانه كه مناره‌ى زانست و رۆشنبیرى و هونه‌ر بون، شه‌ڕ و وێرانكارییان به‌خۆیانه‌وه‌بینى، ئه‌گه‌ر سوپا نه‌بوایه ئه‌وا قاهیره‌ش هه‌مان چاره‌نوسى ده‌بو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت "ساده‌ترین هۆكاره‌كانى ژیانمان له‌ده‌ستداوه وه‌ك ئه‌وه‌ى جیهان له دژمان یه‌كى گرتبێت و گه‌لى عه‌ره‌بى وایلێهاتوه سواڵ ده‌كات و داواى هاوكارى له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا ده‌كات، به‌دوری نازانین له‌وه‌ى به‌یروت خراپتر له به‌غدا رووبدات ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، جێى شه‌رمه گه‌لى عیراق بگه‌یه‌نینه ئه‌و چاره‌نوسه، داواش له بڕیاربه‌ده‌سته‌كان ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ینه كۆتاییه‌كى به‌ئازار، رێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر".
دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروت، چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق، چه‌ند هاشتاگێگیان بڵاوكردوه‌ته‌وه وه‌ك "#دورخستنه‌وه‌ی_چه‌ك_له_شاره‌كان" و "#چۆڵكردنی_شاره‌كان_له_كۆگای_چه‌كه‌كان".
لاى خۆیشیه‌وه عومه‌ر عه‌دنان وائلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق ئاشكرایكردوه، له ترسى دوباره‌بونه‌وه‌ى سیناریۆكه‌ى به‌یروت، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندى پیشانداوه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆنتێنه‌رانه‌ی ماده‌ى مه‌ترسیدارییان تێدایه، له ده‌روازه سنورییه ئاوییه‌كان و به‌نده‌ره‌كان دوربخرێنه‌وه.