نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 48 كه‌سی تر له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه له سلێمانی تۆمار كراوه كه 16 حاڵه‌ت بووه.
راشیگه‌یاندووه، سێ هه‌زار و 691 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا و سێ هه‌زار و 244 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش تۆمار كراون.
تائێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق زیاتر له 455 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 384 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 10 هه‌زار و 671 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.