نه‌وا
دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیانی گه‌وره‌ی به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا داوه، پشك و قازانجی هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی شیڤرۆن و ئێكسۆن مۆبیل به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به‌پێی دوایین راپۆرتی دارایی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل به‌ته‌نیا له‌مساڵدا به رێژه‌ی 50٪ به‌های پشكه‌كانی دابه‌زیوه. هه‌روه‌ها كۆمپانیای شێڤرۆنیش به‌های پشكه‌كانی به رێژه‌ی 40٪ دابه‌زیوه.
به‌پێی راپۆرتی دارایی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل، كۆمپانیاكه له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا 680 ملیۆن دۆلار زیانی كردووه، هه‌روه‌ها كۆمپانیای شێڤرۆن-یش له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا ته‌نها 201 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووه، كه به‌راورد به ساڵی رابردوو بڕی قازانج دابه‌زینی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
نرخی نه‌وت له دوایین رۆژی مامه‌ڵه‌كانی بازاڕی جیهانیدا، بۆ خوار 40 دۆلار دابه‌زی، به‌و پێیه‌ش كه‌مترین ئاستی خۆی له دوای مانگی نیسان تۆماركردووه.
به‌پێی داتاكانی بلومبێرگ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به نزیكه‌ی 37 دۆلار و 45 سه‌نت ده‌ستی به مامه‌ڵه‌كرد، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسیش به 35 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.