لیژنه‌ى دارایى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر نرخى دۆلار یه‌كلایى كرده‌وه‌

17/01/2021 عێراق

نه‌وا
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، دیاریكردنى نرخى دۆلار و نه‌وت له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌دا تایبه‌تمه‌ندى حكومه‌ته‌ نه‌ك په‌رله‌مان.
ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى عێراقییه‌ له‌ زارى لیژنه‌ى داراییه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دیاریكردنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت و نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى تایبه‌تمه‌ندى حكومه‌ته‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودایه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021دا بڕى خه‌رجیه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌ و كه‌رتى تایبه‌ت به‌ هه‌ردوو لقه‌كه‌یه‌وه‌ "پیشه‌سازى" و "كشتوكاڵى" چالاك بكرێت.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆكردنى له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 كۆتایى پێهێنا و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا جه‌ختله‌وه‌كرابوه‌وه‌، هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و كورتهێنان ده‌ده‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group