واده‌ی دابه‌شكردنی سێ موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌نرا

08/03/2021

نه‌وا
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك پاره‌ی سێ مووچەكەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەگە ئاماده‌یه‌ و ئەگەری زۆرە پێنج شەمەی داهاتوو دابەشبكرێت.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، بڕیارە 11ی ئەم مانگەو كە دەكاتە پێنج شەممەی داهاتوو، موچەی مانگەكانی (11 و 12ی 2020)و مانگی 2ی 2021 لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دابەشبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەهۆی 11ی ئادارەوە لەزۆرینەی دامەزراوەكانی هەرێم پشوو دەبێت، بۆیە ئەگەر لەو رۆژەدا مووچەكە دابەش نەكرا بەدڵنیایی دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كە ئەو سێ مووچەیە بڕیارە بەبێ لێبڕین دابەشبكرێت، دەدرێتە 12 لیوای هاوبەش و چوار بنكەی مەشق و راهێنان لە هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group