نه‌وا
به‌هۆی مردنی په‌رستارێك و تێكچوونی باری ته‌ندروستی كه‌سێكی تر له نه‌مسا دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای ئه‌سترازینكا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه رابگرێت.
میدیاكانی نه‌مسا بڵاویانكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌رستارێك ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌مهێنراوی كۆمپانیای ئه‌سترازینكای وه‌رگرتووه، به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌ر وه‌ها كه‌سێكی تریش دوابه‌دوای وه‌رگرتنی هه‌مان ڤاكسین دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌مسا رایگه‌یاندووه، تا كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له باره‌ی هۆكاری مردنی ئه‌و په‌رستاره و تێكچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌و هاوڵاتییه‌یان و بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئاخۆ په‌یوه‌ندی به ڤاكسینه‌كه‌وه هه‌یه یان نا، به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینكا راده‌گرن.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی كۆمپانیای ئه‌سترازینكای ئه‌مریكی رایانگه‌یاندوه، بۆ روونبوونه‌وه‌ی هۆكاری مردنی په‌رستاره‌كه و تێكچوونی باری ته‌ندروستی كه‌سێكی تر به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن هاوكاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌تی نه‌مسا بكه‌ن.