نهوا
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە زیادکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، پەیوەندی بە ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە ھەیە، دهشڵێت، سهركهوتووبوون له زیادكردنی یهدهگی بانكی ناوهندی.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگهیاندووه: "بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی ھاووڵاتییان و کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی بیرۆکراسی دەکەین و پێویستە سەرجەم وەزیرەکان ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ دابینکردنی پێدوایستییەکانی ھاووڵاتییان".
وتیشی: "ھاتووین تا خزمەتی ھاووڵاتییان بکەین و ئەو بەرەنگارییانەیش چارەسەر بکەین کە وڵاتەکەمان بەرەوڕووی بووەتەوە، بۆ ئامانجی سیاسی دەسەڵاتەمان نەگرتووەتە دەست".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەیشداوە کە وەزارەتی بازرگانیی راسپاردووە، بۆ ئەوەی لە ماددی خۆراکی زیاتر لە چوارچێوەی فۆرمی خۆراکدا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات و وتی:"زیادکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، پەیوەندی بە ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە ھەیە، بەڵام لیژنەی تایبەتمان پێکھێناوە و بەردەوام بە ئامانجی رێگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک، چاودێری بازاڕ دەکەن".
مستەفا کازمی ئەوەشی وتووە "دوای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی چاکسازیی ئابووریی سەرکەوتووبووین لە زیادیکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی".