نهوا
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پێشکەشکردنی داواكاری بۆ کارکردن وەکو كارمهندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق لە 23ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و هەرکەسێک خوازیاره ببێتە فەرمانبەری بنکەکانی دەنگدان فۆرم پڕبکاتەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 17/5/2021 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، گشت فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی حكومهت دەتوانن فۆڕمی کارکردن وەکو فەرمانبەری دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق پڕبکەنەوە، بەو مەرجەی بەلایەنی کەمهوه دەرچوی قۆناغی ئامادەیی بن.
رونیشیكردۆتهوه، قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ، پەیمانگا و ئەوانهی خوێندنیان تەواوکردوە و بەلایهنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیین دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە، بهڵام دهبێت تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر و لە 56 ساڵیش زیاتر نەبێت.
بڕیار وایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت و بهپێی زانیارییهكانیش بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆن پێویستی بە نزیکەی 200 هەزار کارمەندە.