دوو رۆژ پشووی فه‌رمی راگەیەنرا

07/10/2021 عێراق

نه‌وا
ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت و حکومەتی هەرێمیش رۆژی یەکشەممەی کردە پشوو.

 ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، دەبێت هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزاریی و تەندروستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بکرێت.
هاوکات حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 10-10-2021 بەڕێوەبچێت، ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group