مەرزێكی نیمچە فەرمی لە هەڵەبجە دادەخرێت

26/07/2018

نەوا - هاشم عەلی - هەڵەبجە


كاسبكارانی مەرزی نیمچەفەرمی سیپە خۆپیشاندانیان لەسەر رێگای خورماڵ-بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامداو بۆ ماوەیەك ئەو رێگا سەرەكییەیان داخست.


یەكێك لە كاسبكارەكان بەڕادیۆ نەوای وت "لەلایەن پاسەوانی سنورەوە مەرزەكە داخراوە هەرچەندە ئەو كەلوپەل و بابەتانەی لەوێوە تێدەپەڕێت گومرگی لەسەر وەردەگیرێت و هیچ بارێكی قاچاخی پێدا تێپەڕ نابێت".
وتیشی "ئەم مەرزە بژێوی نزیكەی 500 خێزانی لەسەرە، بەڵام ئێستا مەزرەكە داخراوە و داوا دەكەین مەرزەكە بكرێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group